تویتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لۆگۆی تویتەر
ئەو پەڕەی کە جاک دۆرسی دامەزرێنەر بیرۆکەی تویتەری لەسەر دانا
نموونەیەک لە ناوەرۆکی تویتەر بە پێی لێکۆڵینەوەی پییەر ئانالیتیکس، دراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نموونەی زل دراوەن. ██ ھەواڵ(٣٫٦٪) ██ سپام(٣٫٨٪) ██ ڕیکلامی خۆ (٥٫٩٪) ██ قسەی بێ ئامانج (٤٠٫١٪) ██ ئاخاوتن و وتووێژ(٣٧٫٦٪) ██ Pass-along value (8.7٪)

تویتەر(بەئنگلیزی:Twitter) تویتەر یەکێکە لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکان. لە ٢١/٣/٢٠٠٦ دامەزرا لە لایەن (جاک دۆرسی)، لە مانگی ٧ بڵاوکرایەوە و خرایە بەردەست.، لە ئێستادا یەکێکە لە سەرووی ١٠ ماڵپەڕانەی کە زۆرترین سەردانی کەریان ھەر لە گشت ووڵاتانی جیھان کۆمپانیاکە دوو تەلاری ھەیە لە وولایەتەکانی ئەمریکا کە سانفرانسیسکۆ و نیویۆرکە، دروستکردنی ھەژمار لە تویتەر بە خۆڕاییە لەھەموو جیھان وە لە سەرتاسەری جیھاندا کراوەیە واتا ھیچ وڵاتێک بەربەستی بۆ بەکارھێنانی دروستنەکردووە.

واتای تویتەر و تویت[دەستکاری]

تـویـتـەر واتا کەسێک یان شتێک بجریوێنێت (جریوێنەر)، تویت واتا جریواندن.

خاوەنەکانی تـویـتـەر[دەستکاری]

جاک دۆرسی،نوح گلاس،ئیڤان ویلامس،بیز ستۆن.

چۆنیەتی کارکردنی تویتەر[دەستکاری]

ماڵپەڕێکی سادەیە خزمەت گوزاری کۆمەڵایەتی و کورتەپەیام یان بڵاوکراوەی کورت (مایکرۆبلۆگینگ) و SMS کورتە نامە و MMS دەخاتە بەردەست بەکارھێنەران. بەشێوەیەکی دیکە کار لەسەر کورت بڕی دەکات و توانای ١٤٠ پیت ھەیە کە لە یەک پەیامدا بەکاربێت.

درووستکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ لە تویتەر[دەستکاری]

دەتوانین پەخشی ڕاستەوخۆ دروست بکەین بەھۆی ماڵپەڕی (تویت کام) کە بەھێزکراوە لەلایەن ماڵپەڕی (لایڤ ستریم).

زمانەکانی تویتەر[دەستکاری]

وەرگێڕاوە بۆ زیاد لە ٣٣ زمان و زمانی کوردیش ھەندێک لە وەرگێڕانی تەواو کردووە.

بەیداخەکانی (لۆگۆ)تویتەر[دەستکاری]

بەیداخە سەرەتاییەکانی تـویـتـەر کەمێک پەیوەندی ھەبوو بە (لاری بێرد) یاریکەری یانەی (بۆستن سیڵتیکس) لە یانەکانی NBA لە ساڵی (١٩٧٨). بەڵام دواتر گۆڕا بۆ باڵندەی شینی شاخاوی (Mountain Bluebird). ١- بەیداخی یەکەم لە ١٥/٧/٢٠٠٦ تا ١٤/٩/٢٠١٠

بەیداخی یەکەم

٢- بەیداخی دووھەم لە ١٤/٩/٢٠١٠ تا ٥/٦/٢٠١٢

بەیداخی دووەم

٣- بەیداخی سێھەم لە ٥/٦/٢٠١٢ وە تا ئێستا ھەمان لۆگۆیە.

بەیداخی سێیەم

ئامارەکان[دەستکاری]

  1. ١٥٠ میلیۆن بەکارھێنەری چالاکی ڕۆژانەی ھەیە.
  2. لە پلەی دەیەم دا دێت لەو ماڵپەڕانەی کە زۆرترین جار دەکرێنەوە.
  3. ٣٤٠ میلیۆن جار توویت دەکرێت لەلایەن بەکارھێنەران.
  4. ڕۆژانە ١٫٦ میلیارد جار گەڕان بۆ تویتەر و ئەندام و گشت خزمەتگووزاریەکانی تری تویتەر دەکرێت.
  5. بوونی نەرمەکاڵا خۆڕاییەکان بۆ زۆربەی سماڕت فۆنەکان تایبەت بە تویتەر لایەنێکی سەرکەوتووی تویتەر لەوانە بۆ ئامێرەکانی ئەپڵ و ئەندڕۆید و بلاکبێری.
  6. داھاتی ماڵپەڕ تاساڵی ٢٠١٣ نزیکی ٤٠٠ میلیۆن دۆلارە.
  7. زیاد لە ٥٠٠، ٠٠٠، ٠٠٠ (پێنج سەد میلیۆن) ھەژمارکەری (بەکارھێنەر) ھەیە.

ژمارە پێوانەییەکانی تویتەر[دەستکاری]

لە کاتی مۆندیالدا لە ١٤/٦/٢٠١٠ یاری نێوان (یابان - کامیرۆن) پاش تۆمارکردنی گۆڵێکی یابانیەکان بەرامبەر کامیرۆن زۆرترین ڕێژەی تویتی تۆمار کرد کە (٢، ٩٤٠) تویت بوو تەنھا لە ماوەیی یەک چرکەدا. لەگەڵ تۆمارکردنی چەند ژمارەیەکی نوێ. نوێترینیان بەھۆیی ساڵی نوێی ٢٠١٣ بوو کە (٣٣، ٣٨٨) تویت کرا، لە چرکەیەکدا.

بەکارھێنانی تویتەر لە وڵاتاندا[دەستکاری]

- ئەمریکا زیادلە(١٠٧) میلیۆن.

٢- بەڕازیل زیادلە(٣٣)میلیۆن.

٣- یابان زیادلە(٢٩)میلیۆن.

٤- بەریتانیا زیادلە(٢٣)میلیۆن.

٥- ئیندۆزنیسیا زیادلە(١٩)میلیۆن.

پێک ھاتەی تـویـتـەر تا ساڵی ٢٠١٠[دەستکاری]

٣٫٩٪ پێک دێت لە News (ھەواڵ).

٣٫٧٥٪ پێک دێت لە Spam (پەیامی نەخوازراو)

٥٫٨٦٪ پێک دێت لە Self-promotion (پەیامە چالاکەکان) زیاتر ڕیکلامەکان دەگرێتەوە.

٤٠٫٥٤٪ پێک دێت لە Pointless babble (پەیامی بێمانا و منجە منج).

٣٧٫٥٥٪ پێک دێت لە Conversational (ئاخافتن).

٨٫٧٠٪ پێک دێت لە Pass-along value (ھیچ وشەیەکمان نە دۆزییەوە بۆی یان نزیکی).

ھەندێک لە چالاکیەکانی تــویــتــەر[دەستکاری]

  1. دروستکردنی نەرمەواڵای (سۆفتوێری) تــویــتــەر لە ٢٠١٠بۆ بەرھەماکانی (ئەپڵ).
  2. لە ٨/١٢/٢٠١١ دیزانێکی نوێ بۆ تـویـتـەر دانرا و ھەریەک لە دوگمەکانی (Home،Discover،Connect) (سەرەتا، دۆزینەوە، پێکەوەبەستن) زیاد کرا.
  3. ١٢/٢/٢٠١٢ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایی (یاندێکس) یەکێکە لە ماڵپەڕەکانی گەڕان خاوەنەکەی ڕووسیایە.
  4. زیادکردنی خزمەتگوزاری (OAuth) بۆ زیاتر پاراستنی ھەژمارەکان.
  5. خزمەتگوزاری پڕوپاگەندە (ڕیکلام) کردن.
  6. خستنەگەڕی خزمەتگوزاری (ڤاین) بۆ بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆ بۆ ماوەی ٦ چرکە یان کەمتر دایبگرن بۆ بەرھەمەکانی ئەپڵ.

تویتەر و سیاسەت[دەستکاری]

زۆرینەی سیاسمەت مەدارەکان ھەژماری تایبەتی خۆیان لە تویتەر دەکەنەوە، بەمەبەستی ئەوەی خۆیان گوێ لە خەڵک بگرن و وەک کارتێکی گرنگ دایبنێن بۆ ھەڵبژاردنی ئایندەیان یان وەک لە شۆڕشی بەھاری عەرەبی تویتەر یەکێک بوو لە سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوەی وێنە و ھەواڵەکانی شۆڕشی عەرەبی

سەرچاوە[دەستکاری]