کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کەنەدا
Canada
Vertical triband (red, white, red) with a red maple leaf in the centre
دروشم: "A Mari Usque Ad Mare"
"لە دەریا بۆ دەریا"
سروود: «ئەی کەنەدا»
سروودی شاھانە«خودا شاژن بپارێزێت»
Projection of North America with Canada in green
پایتەختئۆتاوا
45°24′N 75°40′W / 45.400°N 75.667°W / 45.400; -75.667
گەورەترین شار تۆرنتۆ
زمانە فەرمییەکان
زمانە ناوچەییەکان Chipewyan, Cree, Gwich’in, Inuinnaqtun, Inuktitut, Inuvialuktun, North Slavey, South Slavey Tłı̨chǫ.
ناوی هاووڵاتی کەنەدی
دەوڵەت فیدڕاڵی پەرلەمانی
دەستووری پاشایی
 -  شاژن ئێلیزابێتی دووەم
 -  پارێزگاری گشتی دەیڤید جانستن
 -  سەرۆک وەزیران Justin Trudeau
 -  سەرۆکی دادگا بێیڤیلی مککلاکلن
یاسادانەر پەرلەمان
 -  ئەنجومەنی باڵا ئەنجومەنی پیران
 -  ئەنجومەنی خواروو ئەنجومەنی نوێنەران
دامەزراوە لە شانشینی یەکگرتوو 
 -  کرداری دەستوور ١ی حوزەیرانی، ١٨٦٧ 
 -  دەستووری کەنەدا ١٧ی نیسان، ١٩٨٢ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٩،٩٨٤،٦٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٣،٨٥٤،٠٨٥ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٨،٩٢ (٨٠١،١٦٣ کیلۆمەتر٢ / ٣٤٤،٠٨٠ مایل٢)
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٩ ٣٧،٢٨٣،٠٩٠ 
 -  سەرژمێریی ٢٠١١ ٣٣،٤٧٦،٦٨٨ 
 -  چڕی ٣،٤١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٨،٣کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١٤
 -  سەرجەم $١،٥٩١ ترلیۆن 
 -  سەرانە ٤٤,٨٤٣$ 
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١٤
 -  سەرجەم $١،٧٨٨ ترلیۆن 
 -  سەرانە $٥٠،٣٩٧ 
Gini (٢٠١٠) ٣٣،٧ 
HDI (٢٠١٣) ٠،٩٠٢ 
دراو دۆلاری کەنەدی($) (CAD)
ناوچەی کاتی (UTC−3.5 to −8)
 -  ھاوین (DST) ‪ (UTC−2.5 to −7)
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین dd-mm-yyyy
mm-dd-yyyy
yyyy-mm-dd
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .ca
کۆدی تەلەفۆن +1

کەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا،[١] وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە سێزدە ھەرێم پێکھاتووە ناوی ھەرێمەکان بریتیە لە کیوبیک و ئەنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا و یووکان و نونوڤوت و باکوری خۆڕئاوا و نۆڤاسکۆشیا و نیوفاندلەند و لابرادۆر و نیوبرانسویک و دوورگەی پرینس ئێدوارد. ئەم ھەرێمانە ھەر یەکەو پایتەختێکی ھەیە بەڵام یەک پایتەخت ھی ھەموو کەنەدایە ئەویش ئۆتاوایە. کەنەدا دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کیشوەری ئەمەریکای باکور و دەڕوانێتە زەریای ئەتڵەسی لەبەشی خۆرھەڵاتی وە دەڕوانێتە زەریای ھێمن لەبەری خۆرئاوای، ھەروەھا زەریای بەستەڵەکی باکوور لە بەشی باکوریێتی، کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، ھەروەھا سنوری باشوری کە ھاوسنورە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە درێژترین سنووری ڕامیاری دادەنرێت لەجیھان دا.

زەویەکانی کەنەدا ھەزاران ساڵە بەکارھاتووە لەلایەن خێڵەسەرەتاییەکانەوە. لەکۆتایی سەدەی پانزەھەم لەکاتی پشکنین و دۆزینەوەی زەوی زیاتر لەلایەن فەرەنسی و بەریتانییەکانەوە دۆزراوەتەوە و تێیدا نیشتەجێبوون، بەڵام فەڕەنسیەکان پاشەکشەیان کرد لەتەواوی ئەم ناوچانەی ھەژمونیان بەسەردا دەڕۆیشت لەئەمەریکای باکور لەساڵی ١٧٦٣دوای جەنگی حەوت ساڵەی نێوانیان، بەڵام لەساڵی ١٨٦٧لەژێر دەسەڵاتی داگیرکاری بەریتانیا کەنەدا دروست کرا وەک کیانێکی ڕامیاری سەربەخۆ کە لەچوار ناوچەی کۆنفیدرالی پێک ھاتبوو، بەھۆی ئەمەوە کەنەدا بووە خاوەن ڕووبەرێکی فراوانی دەسەڵات بەدەست لەچوارچێوەی دەسەڵاتەکانی بەریتانیا، لەساڵی ١٩٣١سەربەخۆیی خۆی وەرگرت لە بەریتانیا بە پێی ڕێککەوتنامەی ستمنستەر، ھەروەھا لەساڵی ١٩٨٢بەیەکجارەکی لە بەریتانیا جیابۆوە بەشێوەیەکی یاسایی لەڕێگای دەنگدانی پەرلەمانەوە.

کەنەدا وڵاتێکی فیدراڵیە، حکومەتێکی دیموکراتی نوێنەرانەی شاھانەی دەستوری حوکمی دەکات، کە شاژن ئەلیزابێسی دووەم ڕابەرایەتی دەکات، گەلی کەنەدا ھەردوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی بەکاردێنێت لەسەر ئاستی گشتی. کەنەدا بە دەوڵەتێکی ھەرە پێشەنگ و پێشکەوتوو ھەژمار دەکرێت لەسەر ئاستی جیھان، خاوەن ئابوریەکی گشتگیرە و پشت بەسامانی سروشتی وبازرگانی نێودەوڵەتی دەبەستێت بەتایبەت لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە خاوەن پەیوەندیەکی دیپلۆماسی درێژ و توند و تۆڵن. کەنەدا ئەندامە لەکۆمەڵەی وڵاتانی پیشەسازی حەوت و کۆمەڵەی وڵاتانی ھەست و کۆمەڵەی بیستەم و ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی و ڕێکخراوی ھاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری و ڕێکخراوی بازرگانی گشتی جیھانی و وڵاتانی کۆمۆنوێلت و فەرەنکۆفۆنی و ئەندامی ڕێکخراوی وڵاتانی ئەمریکی وئۆپیک ونەتەوە یەکگرتوەکانە. کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەنی بەرزترین ڕێژەی داھات و خۆشگوزەرانیە لەسەر ئاستی جیھان کە بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی پەرەپێدانی مرۆیی لەڕێزبەندی ھەشتەم وڵات دێت بۆ خۆشگوزەرانی.

بنچینەی ناونانی[دەستکاری]

بنەچەی ناوی کەنەدا بۆ وشەی کینتا دەگەڕێتەوە، ئەم وشەیەش لەبنەڕەتدا لە زمانی ئیرۆکواسی وەرگیراوە کە بەواتای گوند یاخود نشینگە دێت.[٢] لەساڵی ١٥٣٥دانیشتوانە ڕەسەنەکانی ناوچەی کیوبیک ئەم وشەیان بەکارھێناوە بۆ دۆزەرەوەی فەڕەنسی جاک کارتیێ.[٣] ھەروەھا جاک کارتیێش ھەمان ناوی بۆ ھەموو ئەو ناوچانە بەکارھێناوە کە کەوتوونەتە ژێر ڕکێفی سەرکردە دوناکونا (سەرکردەی گوندی ستاداکونا). لەماوەی ساڵانی ١٥٤٥سەرجەم پەرتوک و ڕۆژنامە و نامیلکەکان ھەمان ناویان بەکاردەھێنا بۆ ئەم ناوچە تازە دۆزراوە کە ئێستا پێی دەڵێن کەنەدا.[٣]

لەکۆتایی سەدەی حەڤدەھەم و سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمدا، ناوی کەنەدا لەبەشی فەڕەنسی کە کەوتۆتە بەشی باکوری کەنەدا و دەڤەرەکانی نزیک بە ڕووباری سانت لۆرانس و ناوچەکەناراوەییەکانی دەریای گەورەی باکور. ئەم ناوچانە دابەش کرابوون بۆ دووناوچەی داگیرکراوی بەریتانی و فەرەنسی کە یەکێکیان کەنەدایی ژوڕوو بوو ئەویتریان کەنەدایی خواروو بووکە لەساڵی ١٨٤١بۆ یەک کەنەدا یەکیان گرت.[٤] لەگەڵ پێکھێنانی یەکێتی کۆنفیدرالی لەساڵی ١٨٦٧ ناوی کەنەداش بەشێوەیەکی فەرمی لەم دەوڵەتە نوێیە نرا.[٥] لەگەڵ بەرفراوان بوونی حوکمی خۆجێیی کەنەدا لە شانشینی بەریتانیا، حکومەتی کەنەدی بەشێوەیەکی زیاتر ناوی کەنەدایی لەکۆمەڵەی نێودەوڵەتی پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان بەکارھێنا. لەساڵی ١٩٨٢تاوەکو ئەمڕۆ یادی ڕۆژی کەنەدا دەکرێتەوە.[٦]

مێژوو[دەستکاری]

گەڵە ڕەسەنەکانی[دەستکاری]

توێژینەوە بۆماوەیی و شوێنەواریەکان پاڵپشتی بوونی ئادەمیزاد دەکەن لەباکوری یۆکۆن بۆ ٢٦٫٥٠٠ساڵ پێش زاین، وە لەباشوری ئۆنتاریۆ پێش ٩٥٠٠ساڵ بەر لەزاین مرۆڤی لێ ژیاوە.[٧][٨][٩] بلۆڤیچ کیڤز ئەوەی سەلماندووە کە مرۆڤی (بالیۆ ھیندی) لە زۆڕکۆنەوە لەم نیشتمانە ژیاون.[١٠][١١][١٢] یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵگا ڕەسەنەکانی کەنەدا ئەوەبووە کە بەشێوەی ھەواری ھەمیشەیی ژیاون و خەریکی کاری کشتوکاڵی بوون بۆیە خاوەنی بنچینەیەکی کۆمەڵایەتی بەھێز بوون کە بەشێوەی قوچەکێکی ئاڵۆز لەسەرۆک خێڵەوە بۆ دوایین ئەندام دەھاتە خواڕ.[١٣][١٤] دوای بڵاوبونەوەو تێکەڵبونیان بە ڕۆشەنبیری ئەوروپی (کۆتایی سەدەی پانزەھەم و سەرەتای سەدەی شازدەھەم) گۆڕانکاری نوێیان ھاتە ناو.[١٥]

ڕێژەی دانیشتوانی خەڵکە ڕەسەنەکانی کەنەدا بەنزیکەیی ٢٠٠٠٠٠ کەس دەبوو.[١٦] ھەروەھا گەیشتە نزیکەی میلیۆنێک کەس لەکۆتایی سەدەی پازدەھەم،[١٧] بەگوێرەی سەرژمێری لیژنەی شاھانەی کەنەدی دانیشتوانە ڕەسەنەکان ٥٠٠٠٠٠ کەس بووینە[١٨] تووشبونیان بەونەخۆشیانەی کە ئەوروپیەکان لەگەڵ خۆیان ھێنابوویان و چارەسەری بوونیان بەدەرمانە سروشتیەکان ناچاربووینە لە ئەوروپیەکان نزیک ببنەوە و تێکەڵیان بن، دانبشتوانە ڕەسەنەکانیش دابەش ببون بەسەر دوو کۆمەڵە[١٦][١٩] کۆمەڵەی ئەنوێت[٢٠] کۆمەڵەی مێتیس.[٢١] مێتیسەکان ئەو خەڵکانەی بوون کە خوێنێکی تێکەڵیان ھەبوو لەنێوان ئەنوێتەکان و ئەوروپیەکان.[٢٢][٢٣]

ئاوارە ئەوروپیەکان[دەستکاری]

کۆچی دوایی ژەنەڕاڵ وۆڵف بە فڵچەکانی بینجامین وێست ١٧٧١ جەستەی کۆچکردوو وۆڵف لەجەنگی بەرزاییەکانی ئەبرەھام کەوتووە لە کیبیک ١٧٥٩.

داگیرکاری ئەوروپی دەستی پێکرد دوای نیشتەجێبوونی خەڵکانی باکوری ئەورووپا لە لانس و میدۆز لەساڵی ١٠٠٠ زاینی، لەوکاتە ھیچ گەڕان و دۆزینەوەیەکی ئەوروپی ئەنجام نەدرابوو.[٢٤] ھیچ لەم زەویانە نەدۆزرابوونەوە تاوەکو دەریاوانی ئیتاڵی جۆن کابوت لە ساڵی ١٤٩٧ز زەویەکانی کەناراوی زەریای ئەتڵەسی دۆزیەوە بۆ بەرژەوەندی ئینگلیزەکان.[٢٥] دواتر دەریاوانە پورتوگاڵی و باسکیەکان مەڵبەندی ڕاوکردنی نەھەنگیان دامەزراند بەدرێژایی کەناراوەکانی ئەتڵەسی.[٢٦] لەساڵی ١٥٣٤گەریدە جاک کارتیێ ڕوباری سانت لۆرانسی دۆزیەوە بۆ فەڕەنسیەکان.[٢٧]

لەساڵی ١٥٨٣بەڕێز ھێمفری جیلبێرت لە سانت جۆنز یەکەم ناوچەی داگیرکراوی بەریتانیای ڕاگەیاند لە ئەمەریکای باکوردا وەک دەستکەوتێک بۆ شاژن ئەلیزابێسی یەکەم.[٢٨] لەساڵی ١٦٠٣ گەریدەی فەڕەنسی سەموایڵ دوشامبەڵان یەکەم ناوچەی داگیرکراوی فەڕەنسای ڕاگەیاند لە بەندەری پۆرت ڕۆیاڵ و کیبیک. فەرەنسا وەک فەڕەنسای نوێ ناساندی، کەنەدیەکان لەناوچەی دۆڵی ڕوباری سانت لۆرانس وئەکادین نیشتەجێبوون کە ناوچەیەکی کەناراویە، ھەروەھا بازرگانان توانیان ناوچەکانی دەریای گەورە و کەنداوی ھیدسن بدۆزنەوە لەگەڵ ڕێچکەی میسیسیبی تاوەکو لویزانا، دواتر جەنگی بیفر ھەڵگیرسا لەسەر بازرگانیکردنی پێستە و فەروو.[٢٧]

ئینگلیزەکان ناوچەی داگیرکراوی تریان ڕاگەیاند لە ناوچەی کیوبیدس و فێریلاند لە دورگەی نیوفینلاند وە لەسەرەتای ساڵی ١٦١٠سێزدە ناوچەی داگیرکراوی تریان ڕاگەیاند لەباشوور.[٢٦] لەنێوان ساڵانی ١٦٨٩تاوەکو ١٧٦٣زنجیرەیەک جەنگ ڕوویاندا لەنێوان فەڕەنسیەکان و کەنەدیە ڕەسەنەکان.[٢٧] ئینگلیزەکان ناوچەی نۆڤا سکۆشیا یان دەست بەسەرداگرتن بەگوێرەی پەیماننامەی ئۆترێخت لەساڵی ١٧١٣,دواتر فەرەنسیەکان ناچاربوون دەستبەرداری بەشی زۆری باکوری کەنەدا ببن ئەمیش دوای ڕێککەوتنامەی پاریس لەساڵی١٧٦٣دوای جەنگێکی حەوت ساڵەی نێوانیان.[٢٩]

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی شاھانە لەساڵی ١٧٦٣ھەرێمی کیبیک لەفەڕەنسای نوێ دابڕێنراو خرایە سەر ھەرێمی نۆڤاسکۆشیا.[٦] ھەروەھا دورگەی سانا جۆن (دورگەی ئێدوارد) کەوتە ژێر ڕکێفی ئینگلیزەکان لەساڵی ١٧٦٩.[٣٠] بەمەبەستی ڕێگرتن لە تێکھەڵچوونی سەربازی لەسەر ھەرێمی کیبیک لەساڵی ١٧٧٤یاسای کیبیک دەرچوو، کە دەکرێت زمانی فەڕەنسی بەکاربێت لەگەڵ پەیڕەوکردنی ڕێبازی کاسۆلیکی بەئازادی و جێبەجێکردنی یاسای شارستانی فەڕەنسی بەتەواوی. ئەم یاسایە بووە ھۆی توڕەبونی دانیشتوانی سێزدە ھەرێمەکەی تر شۆڕشی ئەمەریکیش ڕۆڵی ھەبوو لەم تووڕەبونەی دانیشتوان.[٦]

دامەزرێنەرانی یەکێتی کەنەدا بە پەرەموچی ڕۆبێرت ھاری،[٣١] دیمەنێکی تێکھەڵکێشە لە کۆربەندی شارڵۆت تاون و پەیماننامەی کیبیک.

ڕێککەوتنامەی پاریس (١٧٨٣)دانینا بە سەربەخۆیی ئەمریکا لەگەڵ ددەستبەرداربوونی زەویەکانی باشووری دەریامەزنەکان بۆ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لەپێناو پێشوازی کردنی سەرمایەدارانی بەریتانیا و ھاوردەکردن و نیشتەجێکردنی ئینگلیز زمانەکان بۆ ھەرێمی کیبیک لەساڵی ١٧٩١یاسای دەستوری دەرچوو، کە بوە ھۆی سەرھەڵدانی جەنگ لەنێوان ھەردوو کەنەدایی سەروو و خواڕوو.[٣٢]

کەنەدا (سەروو وخواروو) ببونە سەنگەری سەرەکی ململانێکانی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لەجەنگی ساڵی ١٨١٢دا. بەڵام لەدوای جەنگدا لەساڵی ١٨١٥ کەنەدا ڕووبەرووی شاڵاوێکی گەورەی پەنابەرانی ئینگلتەرا و ئێرلەندا بوویەوە.[١٧] لەنێوان ساڵانی ١٨٢٥–١٨٤٦بڕی ٦٢٦,٦٢٨کۆچبەری ئەوروپی لەبەندەرەکانی کەنەدا ناویان تۆمارکرا.[٣٣] لەساڵی ١٨٩١ زیاتر لەنیوەی ئەو کۆچبەرانی کۆچیان بۆ کەنەدا کردبوو بەھۆی نەخۆشیەوە گیانیان لەدەست دا.[١٦]

لەدوای شۆڕشی ١٨٣٧ ویست لەسەر دروستبونی حکومەتێکی بەرپرس لەسەر ھەموو کەنەدا زیادی کرد لەگەڵ گونجاندنی فەڕەنسیەکان بە ڕۆشەنبیری ئینگلیزەکان[٦] لەساڵی ١٨٤٠ھەردوو کەنەدا کۆکرانەوە لەچوارچێوەی یەک یەکێتی کەنەدی بەپێی یاسای دەستوری ھەروەھا لەساڵی ١٨٤٩حکومەتێکی بەرپرس دروست بوو لەسەر ھەموو ھەرێمەکانی ژێر ڕکێفی بەریتانیا لەتەواوی ئەمەریکای باکوور.[٣٤]ی لەساڵی ١٨٤٦ڕێککەوتنامەی ئەریگۆن مۆرکرا لەنێوان بەریتانیا و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ کۆتایی ھێنان بەکێشەی سنوری نێوان کەنەدا و ئەمریکا.[٣٥]

یەکێتییەکە و فڕاوانبوونی[دەستکاری]

refer to caption
نەخشەی بەرفراوان بوونی کەنەدا.

دوای بەستنی چەندین کۆربەند و ڕێککەوتنامە، یاسای دەستوری دەرچوو لەساڵی ١٨٦٧ وە لەڕێکەوتی 1یۆلیۆی١٨٦٧یەکێتی کەنەدا ڕاگەیێندرا کە لە چوار ھەرێم پێکھاتبوو کەبریتین بوون لە ئۆنتاریۆ و کیبیک و نۆڤاسکۆشیا و نیو برانزویک.[٣٦][٣٧][٣٨] کەنەدا دەسەڵاتی گرت بەسەر زەویەکانی ڕۆبێرت و ھەرێمەکانی باکوری خۆرئاوای بەمەبەستی پێکھێنانی ھەرێمەکانی باکوری خۆڕئاوا، ھەروەھا تروسکەی شۆڕشی میتیس ھەڵگیرسا (شۆڕشی ڕووباری سور) لەئەنجامدا ھەرێمی مانیتوبا دروست بوو ١٨٧٠.[٣٩] لەساڵی ١٨٦٦کۆلۆمبیای بەریتانی و دورگەی ڤانکۆڤەر لکێندرا بە کەنەدا، لەساڵیو١٨٧١ دورگەی ئێدوارد لکێندرا بە کەنەدا.[٤٠] سەرۆک وەزیرانی ئەوکات جۆن ماکدۆناڵد ڕامکاری پاراستنی پێناسەی گومرگی ڕاگەیاند لەپێناو پاراستنی پیشەسازی کەنەدا.[٣٨]

حکومەت دەستی کرد بە دروستکردنی سێ ھێڵی ئاسنین کە تەواوی یەکێتیەکەی پێکدەبەستەوە، ھەروەھا کۆشش کرا بۆ ئاوەدانکردنەوەی خۆرئاوای کەنەدا و دیاری کردنی زەویەکانی دۆمینۆن و دامەزراندنی پۆلیسی سواری بەمەبەستی نیشاندانی دەسەڵاتی میری لەو ناوچانەدا.[٤١][٤٢] لەساڵی ١٨٩٨و دوای گەڕان لەدوای زێڕ لە کڵۆندایک لە ھەرێمەکانی باکوری خۆڕئاوادا، بڕیاردرا بە دامەزراندنی ھەرێمی یۆکۆن، دوای نیشتەجێبوونی ئاوارە ئەوروپیەکان لە دەشت و کۆسارەکانی ئەلبێرتا و ساسکاچوان ھەریەکەیان بوون بە دوو ھەرێمی سەربەخۆ لەساڵی١٩٠٥.[٤٠]

سەرەتاکانی سەدەی بیستەم[دەستکاری]

Group of armed soldiers march past a wrecked tank and a body
سەربازە کەنەدیەکان لە جەنگی فیمی ریدج 1917 .

کەنەدا چووە ناو جەنگی جیھانی یەکەمەوە لەبەرەی ئینگلیزەکان بەوپێیەی یەکێکە لە ھاوپەیمان و شوێنکەوتووانی بەریتانیا، لەساڵی١٩١٤سەربازە خۆبەخشەکانی ناردە بەرەی خۆرئاوا کە دواتر ناسران بە لەشکری کەنەدیەکان، لەجەنگی فیمی ریدج ڕۆڵێکی گەورەیان بینی جگە لەچەندین جەنگی تر.[٤٣] نزیکەی ٦٢٥,٠٠٠سەرباز بەشداریان لە خزمەتی سەربازی کرد بە بەردەوامی کە لەتەواوی جەنگەکە ٦٠,٠٠٠سەربازی شەھید بوون و ١٧٣,٠٠٠سەربازیش برینداربوون.[٤٤] لەساڵی ١٩١٧قەیرانی سەربازی سەری ھەڵدا لەوکاتەی کەسەرۆک وەزیران یاسای سەربازی زۆڕەملێی سەپاند سەرەرای دژایەتیکردنی ھەرێمی کیبیک کە بە فەڕەنسی دەدوان، لەساڵی ١٩١٩کەنەدا بووە ئەندام لەکۆمەڵەی نەتەوەکان بەشێوەی سەربەخۆ لەبەریتانیا.[٤٣] ھەروەھا یاسای دەستوری ستمنستر لە ١٩٣١سەربەخۆیی کەنەدای سەپاند.[٤٥]

کەنەدا توشی نەھامەتیەکی گەورەبووە ئەویش بریتیبوو لە قەیرانی ئابوری کە تەواوی کەنەدای گرتبۆوە جگە لە ھەندێک ھەرێم کە زۆر خراپ نەبوون وەک ئەلبێرتا و ساسکاچوان کە تۆنی دۆگلاس سەرۆکایەتی دەکردن لەم ماوەیە (پلەکان و پەنجاکان).[٤٦] لەجەنگی جیھانی دووەم کەنەدا بەشێوەی سەربەخۆ جەنگی ڕاگەیاند دژی ئەڵمانەکان، لەژێڕسەرکردایەتی سەرۆک وەزیرانی لیبرالەکان وەلیم لیۆن ماکێنزی کە دوای سێ ڕۆژ بوو لە بەشداریکردنی بەریتانیا، یەکەم کاروانی سەربازی کەنەدی لە ١٩٣٩گەیشتە کەناراوەکانی بەریتانیا.[٤٣]

سوپای کەنەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینی لەجەنگی دییپی (١٩٤٢)جگە لە بەشداری جەنگی ھاوپەیمانانی ئیتاڵی و دەستبەسەرداگرتنی نۆرماندی و جەنگی شیلدت لەساڵی ١٩٤٤.[٤٣] کەنەدا مافی پەنابەرانی بەخشی بە پاشای نێزەرلاند دوای کەوتنی شانشینەکەی لەلایەن نازیەکانەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە ئازادکردنی خاکەکانی نێزەرلاند لەدەست ھێزە نازیەکانەوە.[٤٧] ئابوری کەنەدا گەشەی سەند بەگەشەسەندنی پیشەسازی چەک و تەقەمەنی لە ھەریەکە لە بەریتانیا و چین و یەکێتی سۆڤیەت[٤٣] سەرەرای قەیرانی سەربازی کیبیک کەنەدا بە وئابوریەکی بەھێز و خاوەن سوپایەکی بەھێز لەجەنگ کۆتایی ھات.[٤٨]

سەردەمی ھاوچەرخ[دەستکاری]

لەھۆڵی ڕیدۆ، دادوەری گشتی ئەلفسکۆنت ئەلێکساندەر (لەناوەڕاستی))چاودەخشێننەوە بە ڕەشنوسی کۆتایی یەکێتیەکەینیوفنلاند ولابرادۆر وکەنەدا لە ٣١1ئازار١٩٤٩..

کۆڕبەندی نیوفینلاند (ئێستانیوفینلاندیو لابرادۆر) بەسترا لەساڵی١٩٤٩.[٤٩] أدبوە ھۆی گەشەسەندنی ئابوری کەنەدا دوای جەنگ ھەنگاو بەھەنگاو لەگەڵ ڕامیاری حکومەتەکانی لیبراڵی و سەرھەڵدانی ناسنامەی کەنەدی نوێ کە خۆی دەبینەوە لەپسولەیەکی ناساندن وەک ئەوەی ئێستا کە ھەیە(١٩٦٥).[٥٠] ووە پشت بەستن بە دوو زمانی سەرەکی (ئینگلیزی و فەڕەنسی)(١٩٦٩)[٥١] فرە فەرھەنگی فەرمی لەساڵی ١٩٧١.[٥٢] ھەروەھا دامەزراندنی بەرنامەی دیموکراتی ھاوبەش وەک چاودێری پزیشکی و موچەی خانەنشینی و ھاوکاری خوێندکاران، سەرەرای دژایەتیکردنی ھەرێمی ئەلبێرتا و کیبیک بەوەی ئەم پرۆژانەی دەستوەردانێکی ڕوونە لەکاروبارەکانیان.[٥٣] کە دواتر بووە ھەوێنی بەستنی چەندین کۆربەند لەبارەی جیاکردنەوەی یاسای دەستوری وڵات لە یاسای دەستوری بەریتانیا لەبارەی مافە ئازادی و تاکیەکان(١٩٨٢).[٥٤]لەساڵی ١٩٩٩ھەرێمی نۆناڤۆت بوە سێیەم ھەرێم ئەمیش دوای چەندین دانیشتن و دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.[٥٥]

لەھەمان کاتدا ھەرێمی کیبیک چەندین گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەنجامدا لەبارەی بنچینەی کۆمەڵایەتی و ئابوری ئەمیش لە ڕێگای شۆڕشێکی ھێمنەوە لە شەستەکاندا سەدەی ڕابردوو جگە لە دروستبونی بزوتنەوەی میللی ھاوچەرخ، سەرھەڵدانی بەرەی ئازادی کیبیک و قەیرانی تشرینی یەکەمی١٩٧٠.[٥٦] پارتی کیبیکی دەنگێکی زۆری بەدەست ھێنا کە بەپارتی سەروەری دەناسرا ئەمیش دوای ئەنجامدانی گشتپڕسی ١٩٧٠بۆ جیابوونەوەی کیبیک بەڵام لەساڵی ١٩٨٠لە ھەوڵەکانی شکستی خوارد، ھەروەھا شکستی خوارد لە ھەوڵەکانی جیاکردنەوەی گەڵی کیبیک دەستوریانە لەگەڵی کەنەدا ١٩٩٠.[٥٧] لەگەڵ دروستبوونی دەستەی کیبیکی لەکیبیک چاڵاکی پارتی چاکسازی کەنەدی دەستی پێکرد لەخۆڕئاوا.[٥٨][٥٩] ھەروەھا گشتپڕسی دووەمیش شکستی خوارد بەجیاوازی کی کەم لەساڵی ١٩٩٥کە ٥٠,٦% بەرامبەر ٤٩,٤%بوو. لەساڵی ١٩٩٧دادگای باڵا بریاری دا کە سەربەخۆیی ھەرێمێک بەتام لایەنە کارێکی نادەستوریانەیە بەپێی یاسا، ھەربۆیە پەرلەمان یاسای نوێی لە بارەوە دەرکرد.[٥٧]

سەرەرای دۆزی سەروەری کیبیک، چەندین قەیرانی تر کۆمەڵگای کەنەدی ھەژاند لە کۆتایی ھەشتاکان و سەرەتای نۆھەدەکان، وەک کەوتنی فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی ھیندی لە١٩٨٢کە قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە کە بەگەورەترین ڕووداوی مردنی بەکۆمەڵ دادەنرێت لەکەنەدا[٦٠] ھەروەھا قەسابخانەکەی قوتابخانەی ھونەرە تەکنیکییەکان لەساڵی ١٩٨٩[٦١] ھەروەھا قەیرانی ئۆکا لەساڵی ١٩٩٠کە زنجیرەیەک پێکدادانی توندی چەکداری بوو لەنێوان حکومەت و خەڵکە ڕەسەنەکانی کەنەدا.[٦٢][٦٣] کەنەدا بەشداریکرد لەجەنگی کەنداو دژ بە ڕژێمی سەددام لە١٩٩٠بەسەرکردایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، ھەروەھا ئەندامێتی لەچەندین چاڵاکی لەبارەی پاراستنی ئاشتی گشتی جیھانی لەکۆتایی نۆھەدەکان.[٦٤]ەلەساڵی ٢٠٠١ھێزی نارد بۆ ئەفغانستان بەڵام ڕەتی کردەوە ھێز بنێرێت بۆ عێراق لەساڵی ٢٠٠٣بۆ مەبەستی ڕوخانی ڕژێمی سەددام حوسێن.[٦٥]

حکومەت و ڕامیاری[دەستکاری]

A building with a central clocktower rising from a block
گردی پەرلەمان لە ئۆتاوای پایتەخت، کەنەدا.

کەنەدا پەیرەوی دیموکراتیکی بەھێز دەکات، بەپاڵپشتی سیستەمی پەرلەمانی لەچوارچێوەی دەستورێکی شاھانە. چاکە و ڕۆڵی سیستەمی پاشایی کەنەدا دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی لە دامەزراندنی دەسەڵاتەکانی ڕاوێژکاری و جێبەجێکاری و دادوەری ە[٦٦][٦٧][٦٨][٦٩] ئەلیزابێسی دووەم شاژنی کەنەدا و ١٥وڵاتی تری کۆمۆنۆلسە جگە لەوەی شاژنی بەریتانیای مەزنە. لەسەر بنەمای ئەمە ئێستا دادوەری گشتی دیڤید لوێد جۆنستۆن نوێنەری شاژنە بۆ کاروباری ھەرێمەکانی کەنەدا.[٧٠][٧١]

بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی دامەزراوە شاھانەییەکان لە کاروبارەکانی حکومەت سنوردارە[٦٨][٧٢][٧٣] لە کاروبارەکانی بە بەرژەوەندی ئەنجومەنی نوێنەران کاردەکات، کە بریتیە لە لیژنەیەک لە وەزارەتەکان کەبەرپڕسن لەبەرامبەر ئەنجومەنی گشتی ھەڵبژێردراوان بەرابەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدااً[٧٤]). بەمەبەستی مسۆگەری فەرمانڕەوایی دادوەری گشتی سەرکردەی پارتی براوە ھەڵدەبژێرێت بۆ سەرۆکی وەزیران.[٧٥] بەمشێوەیە نوسینگەی سەرۆک وەزیران یەکێکە لە بەھێزترین دامەزراوەکانی حکومەت کە زۆرینەی یاسا دەرچوەکانی پەرلەمانی لێ پەسەند دەکرێت. ھەروەھا دادوەری گشتی کە نوێنەرایەتی شاژن دەکات دادوەری ھەرێمەکان و ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەری دادگاکان و سەرۆک دامەزراوە حکومیەکان دەست نیشان دەکات.[٧٢] ھەروەھا سەرۆک پارتی براوەی دووەمی ھەڵبژاردنەکان کە دەبێتە پارتێکی بەرھەڵستکار و کاری دەبێتە چاودێری کردنی حکومەت.[٧٦]

ڕێژەی ھەموو ئەندامانی پەرلەمان ٣٣٨ئەندامە لە ئەنجومەنی گشتی، کە دادوەری گشتی داوا بەپارتی براوە دەکات حکومەت دروست بکات بۆ ماوەی چواڕساڵ یان ناچاری دەکات کە دەست لە حکومەت بمێنێتەوە لەکاتی شکست ھێنانی لە ھەڵبژاردنەکان.[٧٧] ڕێژەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران ١٠٥ ئەندامە کە بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتوانی ھەرێمەکانی دابەش کراون، تاوەکو تەمەنی ٧٥ ساڵی لەخزمەت بەردەوام دەبن.[٧٨] لەھەڵبژاردنی ٢٠١٥ پێنج پارت بەشداری پڕۆسەکەیان کرد، پارتی ئازادی کەنەدی (پارتی دەسەڵات) و پارتی پارێزگاکانی کەنەدی و (پارتی بەرھەڵستکار) و پارتی دیموکراتی نوێ و دەستەی کیبیک و پارتی سەوزی کەنەدی.

پێکھاتەی فیدراڵی کەنەدی دابەش بووە بۆ حکومەتی فیدراڵی و دە ھەرێمەکە. ئەنجومەنە ڕاوێژکاری کانی ھەرێمەکانی پێکھاتووە لە لە ژوورێک کەبەشێوەی سیستەمی پەرلەمانی کاردەکات لەبەرامبەر ئەنجومەنی گشتی دا.[٧٣] بەڵام دەڤەرەکان کە سێ دەڤەرن دەستەی ڕاوێژکاری سەربەخۆیان ھەیە کە خاوەنی بەرپرسیارێتی دەستورین بەڵام خاوەن سەروەری نین کەلەگەڵ ھەرێمەکان پێکھاتەیان جیاوازە.[٧٩][٨٠]

یاسا[دەستکاری]

Two sides of a silver medal: the profile of Queen Victoria and the inscription "Victoria Regina" on one side, a man in European garb shaking hands with an Aboriginal with the inscription "Indian Treaty 187" on the other

دەستوری کەنەدا بریتیە لە باڵاترین یاسای وڵات لەکەنەدا، کەپێکھاتوە لە ڕەشنوس و ڕێککەوتنە لەپێشینەکان، یاسای دەستوری ١٨٦٧(یاسای ئەمەریکای باکوری بەریتانی پێش ١٩٨٢)دڵنیایی ئەوە دەدات کە سیستەمی حوکمرانی پەرلەمانی دەبێت و دەسەڵات لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و ھەرێمەکانی دەبێت بەڵام ھەرچی سیستەمی ویستمنستەری بنەڕەتی ١٩٣١ دەسەڵاتی ڕەھای داوە بە ھەرێمەکانی کە لە دەستوری ١٩٨٢ھەموارکرایەوە و ھەموو دەسەڵاتە ڕاوێژکاری کانی پەیوەستکرانەوە بە دامەزراوەی شاھانەیی.[٨١]

تەڵاری دادگای باڵای کەنەدی لە ئۆتاوەی پایتەخت کەوتۆتە خۆرئاوای باڵاخانە پەرلەمان.

پەیوەندی نێوان ئاوارە ئەوروپیەکان و خەڵکە ڕەسەنەکەی کەنەدا پەیوەندیەکی دۆستانەبووە گرژی و ئاڵۆزی کەم بووە بۆیە ھەر لەسەرەتای نوسینەوەی دەستورەکان بەشداریان تێدا ھەبووە ھەربۆیە مافەکانیان بەرجەستەکردنی لە یاسای دەستوری وڵات بەتایبەت دەستوری ١٩٨٢.[٨٢] زنجیرەیەک ڕێککەوتننامە مۆرکران لەنێوان گەڵەڕەسەنەکان و ئەوروپیە داگیرکەرەکان لەساڵانی ١٨٧١–١٩٢١.[٨٣]ھ ئەم ڕێککەوتننامانە سەرپەرشتی دانیشتوانە ڕەسەنەکانی دەکرد کە وەزیری کاروباری گەڵەڕەسەنەکان لەباکوری وڵات ڕابەری دەکرد، لەبڕگەی سی و پێنج لە دەستوری ساڵی١٩٨٢ گرەنتی مافە یەکسانیە کانی ئەم گەڵە ڕەسەنانە دەکات.[٨٢] گەڵە ڕەسەنەکان بەپێی دەستور چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتییانە ھەیە و لە باجەکانیش بوراون.[٨٤] لەساڵی ٢٠٠٥ بڕیار لەچوارچێوەی کی یاسایی درا لەبارەی مافە بنەڕەتیەکانیان.[٨٢][٨٥]

ھێزە چەکدارەکان و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان[دەستکاری]

سەرۆک وەزیران جەستن ترۆدۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، واشنتۆن ٢٠١٧.

کەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درێژترین سنوری نەپچڕاوی وشکانیان ھەیە لەجیھاندا، گەورەترین دوو ھاوبەشن لەبوارەکانی سەربازی و بازرگانی وھتد.[٨٦] لەگەڵ ئەمەشدا کەنەدا خاوەن ڕامیاری تایبەت بەخۆیتی بۆنمونە پەیوەندی ھەیە لەگەڵ کوبا ھەروەھا بەشداری نەکرد لەجەنگی عێراق ھەروەھا کەنەدا پەیوەندی بەھێزی ھەیە لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو و فەڕەنسا و زۆرینەی وڵاتانی کۆمۆنۆلس بەھۆی ئەوەی خۆشی یەکێکە لەوڵاتانی کۆمۆنۆڵس،[٨٧] کەنەدا خاوەنی پەیوەندیەکی تایبەتە لەگەڵ ھۆڵەندا ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ھۆی ئازادکردنی ھۆڵەندا لەسەر دەستی کەنەدیەکان لەجەنگی جیھانی دووەمدا.[٤٧]

کەنەدائێستا خاوەنی ٦٧,٠٠٠سەربازی خۆبەخش و ٤٣,٠٠٠سەربازی یەدەگە.[٨٨] ھێزەکانی کەنەدا ھەریەکە لە سوپای کەنەدا و دەستەی دەریاوانی شاھانەیی وھێزی ئاسمانی شاھانەیی کەنەدی لەخۆ دەگرێت.

سەربازانی دەستەی شاھانەیی بیست و دووەم لە سوپای کەنەدا (٢٥ئەپریڵ٢٠٠٩).
HMCS Regina (FFH 334) 1.jpg

.[٨٩]

ھەرێم و دەڤەرەکانی[دەستکاری]

نەخشەی ڕامیاری کەنەدا کە ھەر دە دەڤەر و سێ ھەرێمەکەی لەسەر نیشاندراوە.

جوگرافیا[دەستکاری]

A semi-circular waterfall between two outcrops of forest

ئابوری[دەستکاری]

زانست و تەکنەلۆژیا[دەستکاری]

دیموگرافیا[دەستکاری]

زمان و ئاخاوتن[دەستکاری]

Map of Canada showing distribution of English-speaking, French-speaking and bilingual residents
فی 2006، کان 17.4% من السکان ثنائیی اللغە واستطاعوا التحدث بکلا اللغتین الرسمیتین. ██ الإنجلیزیە – 57.8%██ الإنجلیزیە والفرنسیە (ثنائی اللغە) – 17.4%██ الفرنسیە – 22.1%فەڕەنسی ██ مناطق ذات کثافە سکانیە منخفضە (0.4 نسمە/کم2)

ڕۆشەنبیری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ تاریخ کندا، فاضل حسین، القاھرە، 1966، ص 22
  2. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  3. ^ ی ا بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  4. ^ Naming Canada: Stories of Canadian Place Names (وەشانی 2nd). University of Toronto Press. 2001. ISBN 0802082939.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  5. ^ "Dominion of the Gods: Religious continuity and change in a Canadian context". Holy nations and global identities: civil religion, nationalism, and globalisation. Brill. 2009. پەڕە 137. ISBN 9789004178281.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  6. ^ ی ا ب پ Canada and the British Empire. Oxford University Press. 2008. ISBN 019927164X. 
  7. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  8. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  9. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  10. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  11. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  12. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  13. ^ Canada: an illustrated history. Douglas & Mcintyre. 2008. ISBN 9781553652595.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  14. ^ Indigenous difference and the Constitution of Canada. University of Toronto Press. 2001. پەڕە 170. ISBN 0802041957.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  15. ^ Chronology of American Indian History. Infobase Publishing. January 2007. ISBN 9780816067701. 
  16. ^ ی ا ب Dying and Death in Canada. University of Toronto Press. 2008. ISBN 9781551118734.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  17. ^ ی ا "Population history of Native North Americans". A population history of North America. Cambridge University Press. 2000. ISBN 0521496667. My 7+ million estimate for the area north of present-day Mexico includes...somewhat more than 2 million for present-day Canada, Alaska, and Greenland combined.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  18. ^ Handbook of North American Indians: Indians in contemporary society. Government Printing Office. 2008. پەڕە 285. ISBN 0160803888.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  19. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  20. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  21. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  22. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  23. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  24. ^ The Norse Discovery of America. BiblioLife. 2009. پەڕە 82. ISBN 9780559054006.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  25. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  26. ^ ی ا British Atlantic, American frontier: spaces of power in early modern British America. University Press of New England. 2005. ISBN 9781584654278.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  27. ^ ی ا ب A Short History of Canada (وەشانی 6th). McClelland & Stewart. 2001. ISBN 0771065094.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  28. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  29. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  30. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  31. ^ ھذھ صورە التقطت عام 1885 للوحە المرسومە عام 1884 والتی دمرت لاحقاً.
  32. ^ The capacity to judge. University of Toronto Press. 2000. پەڕە 24. ISBN 0802043607.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  33. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  34. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  35. ^ "The Pacific Coast Borderland and Frontier". Geographical snapshots of North America. Guilford Press. 1992. پەڕە 52. ISBN 0898620309.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  36. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  37. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  38. ^ ی ا History of Canada Since 1867. Michigan State University Press. 1996. ISBN 0870133993.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  39. ^ The Red River Rebellion. Watson & Dwyer. 1996. ISBN 0920486231.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  40. ^ ی ا ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  41. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  42. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  43. ^ ی ا ب پ ت A military history of Canada (وەشانی 4th). McClelland & Stewart. 1999. ISBN 0771065140.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  44. ^ Security, strategy and the global economics of defence production. McGill-Queen's University Press. 1999. پەڕە 12. ISBN 0889118752.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  45. ^ Hail، M (February 25, 2010). "Federalism and Representation in the Theory of the Founding Fathers: A Comparative Study of US and Canadian Constitutional Thought". Publius: the Journal of Federalism. 40 (3): 366–388. doi:10.1093/publius/pjq001. 
  46. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  47. ^ ی ا Canada and the Liberation of the Netherlands. Dundurn Press Ltd. 2005. ISBN 1550025473.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  48. ^ Alliance and illusion: Canada and the world, 1945–1984. UBC Press. 2007. ISBN 9780774813686.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  49. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  50. ^ The house of difference: cultural politics and national identity in Canada. University of Toronto Press. 2002. پەڕە 57. ISBN 0802084818.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  51. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  52. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  53. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  54. ^ Canadian Politics (وەشانی 4th). Broadview Press. 2004. ISBN 1551115956. 
  55. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  56. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  57. ^ ی ا بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  58. ^ "A brief history of the Bloc Québécois". The Globe and Mail. August 13, 2010. لە ڕێکەوتی 2010-11-25 ھێنراوە.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی);
  59. ^ Betz، Hans-Georg؛ Immerfall، Stefan (1998). The new politics of the Right: neo-Populist parties and movements in... St. Martinʼs Press. پەڕە 173. ISBN 0312211341. 
  60. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  61. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  62. ^ "The Oka Crisis" (Digital Archives). Canadian Broadcasting Corporation (CBC). 2000. لە ڕێکەوتی 2011-05-23 ھێنراوە. 
  63. ^ September 11: consequences for Canada. McGill-Queen's University Press. 2003. ISBN 077352584X.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  64. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  65. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  66. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  67. ^ "The Crown and the Constitution: Sustaining Democracy?" (PDF). Queen's University. June 10, 2010. پەڕە 6. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٠. لە ڕێکەوتی 2011-05-23 ھێنراوە.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی);
  68. ^ ی ا A Crown of Maples (PDF) (وەشانی 1st). Queen's Printer. 2008. پەڕە 16. ISBN 978-0-662-46012-1. لە ڕێکەوتی 2011-05-23 ھێنراوە.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی);
  69. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  70. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  71. ^ Commonwealth public administration reform 2004. Commonwealth Secretariat. 2004. ISBN 0117032492. 
  72. ^ ی ا How Canadians Govern Themselves (PDF) (وەشانی 6th). Queen's Printer for Canada. 2005. ISBN 0662396898. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١. لە ڕێکەوتی 2011-05-23 ھێنراوە.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی);
  73. ^ ی ا ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  74. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  75. ^ Thinking government: public sector management in Canada (وەشانی 2nd). University of Toronto Press. 2006. ISBN 1551117797.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  76. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  77. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  78. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  79. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  80. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  81. ^ Canadian Constitutional Law. Emond Montgomery Publications. 2003. ISBN 1552390853.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  82. ^ ی ا ب بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  83. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  84. ^ "Canada's 2011 immigration level unchanged". CBC. November 2, 2010. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی ئایاری ٢٠١١. لە ڕێکەوتی 2010-12-12 ھێنراوە. 
  85. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  86. ^ بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) 
  87. ^ Handbook of Canadian Foreign Policy. Lexington Books. 2006. ISBN 073911493X.  پارامەتری |first1= ونە|last1= لە Authors list (یارمەتی)
  88. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  89. ^ "Row over Canada F-35 fighter jet order". BBC News. July 16, 2010. لە ڕێکەوتی 2011-05-23 ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]


حکومەت
دامەزراوە شاھانەییەکان
ڕێکخراوەکانی تر